ماكوان جەمیل بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، چەندجارێك بە یاداشت وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانمان لە كورتهێنانی مووچە لە سلێمانی ئاگاداركردووەتەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی وەڵامی نووسراوەكانمان ناداتەوە.
راشیگەیاند، بابەتی كورتهێنانی مووچە لە سلێمانی تازە نییە و هەموو مانگێك دووبارە دەبێتەوە.
ماكوان جەمیل جەختیكردەوە، ئەمڕۆ لە سلێمانی بڕیاری راگرتنی مووچەی هیچ توێژێكمان نەداوە.