کۆگای بیکۆ لە سلێمانی داخرا

 

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆگای بیکۆ-یان داخست کە تایبەتە بە ئامێرە کارەباییەکان و بڕێکی زۆر خۆۆراکی تێدا هەڵگیراوە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی کۆگاکەش دەگیرێتەبەر.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی تەندروستی و هەڵگرتنی ماددە خۆراکییەکان بەشێوەی ناتەندروست کۆگای بیکۆ لە گەڕەکی ژاڵەی جەزا جاف داخرا.

هاوڕێ ئەمین سەرۆکی لیژنەی کۆگاکانی قائیمقامیەت دەڵێت، لە کۆگاکەدا ماددە خۆراکییەکان کە دەیان تۆن (برنج، رۆن، فاسۆلیا، پاقلە، نیسک، نۆک، کشمیش) بوون، لەگەڵ ئامێری کارەباییدا هەڵگیراون، هەروەها پاشماوەیەکی زۆری قرتێنەرەکانی وەکو مشک و جرج لە کۆگاکەدا هەبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆگاکە بەداخراوی دەمێنێتەوە تا کاتێک کە پابەندی ڕێنماییەکان دەبێت، هەروەها نمونەی خۆراکەکان دەنێردرێت بۆ پشکنین ئەگەر دەرنەچوون لە پشکنینەکان لەناودەبرێن، ڕێکاری یاساییش بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لەناو پۆلدا ڕونکردنەوە دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو لیژنەی تەندروستی وەزارەت و وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا کۆدەبێتەوە و…
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
Total
0
Share