برۆزۆڤیچ مۆڵەتی هەفتەیەک دەدات بە بەرشلۆنە

مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی یانەی نەسڕی سعوودی-دا نەکردووە و دوایین مۆڵەتی داوە بە یانەی بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەی ” لاگازێتا دیلۆ سپۆرت “ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، مارسێلۆ برۆزۆڤیچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئینتەرمیلان، خۆی لە شاندی یانەی نەسڕی سعوودی بەدوورگرتووە، کە بەم دواییە سەردانی زاگرێبی-یان کردووە و حەوت ڕۆژیش مۆڵەتی بە بەرشلۆنە داوە بۆ ئەوەی گرێبەست پێشکەش بە ئینتەر میلان بکەن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە برۆزۆڤیچ نایەوێت لە زاگرێب کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی  یانەی نەسر بکات، بەناچارییەوە شاندەکە لەگەڵ لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە کۆبوونەتەوە بەبێ ئەوەی بگەنە ئەنجام.

لاگازێتا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پارە بەلای برۆزۆڤیچەوە گرنگ نییە، “بیری لای یانەی بەرشەلۆنەیە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە خولی ئیسپانیا یاری بکات.

بابەتی پێشتر

هاری کەین مکوڕە لەسەر بایرن میونشن

بابەتی دواتر

زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share