شەوی رابردوو هاوڵاتییەكی دانیشووی شاری هەولێر بە ناوی (محەمەد ئیبراهیم) لەسەر فول لایت و شكاندنەوەی ئۆتۆمبێل لەلایەن سێ چەكدارەوە هێرشیكرایەسەر و كوژرا.
روشدی ئیبراهیم سەعید، برای كوژراوەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بكوژەكە پلەداری هێزە ئەمنییەكانە و برای ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە.
وتیشی، “براكەم تەمەنی 32 ساڵ بوو و خاوەنی دوو منداڵە، كچێكی نەخۆشیی درێژخایەنی هەیە و هاوژینەكەشی ئەمشەو منداڵی بووە”.
برای قوربانییەكە داواشیكرد لە دۆسیەكەیاندا یاسا سەروەر بێت.