نوێنەری پەنابەرانی باکووری کوردستان: بکوژانی کوردانی باکوور لە رێگەی هەولێرەوە رزگاریان دەبێت و دەچنەوە بۆ تورکیا

نوێنەری پەنابەرانی باکووری کوردستان لەبارەی کوژرانی هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان لە ناو فامیلی مۆڵی دهۆک رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوو رۆژە ئەو تاوانە کراوە تاوانبارەکە دەستگیرنەکراوە و میتی تورکیا ساڵی رابردوو لە هەمان شوێن لەلایەن میتی تورکیاوە تەقە لەو هاوڕێیەی ئێمە کراوە و بریندارکراوە”.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، موسا خالید نوێنەری پەنابەرانی باکووری کوردستان لە هەرێم رایگەیاند، “ئەو هاوڕێیەمان کە دوو رۆژ بەر لە ئێستا لە فامیلی مۆڵی دهۆک شەهیدکرا، سیاسی بووە و لەبەر کاری سیاسی لەلایەن میتەوە تەقەی لێکراوە و شەهیدکراوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لە دوو ساڵدا زیاتر لە چوار هاوڵاتیی ئێمە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن میتی تورکیاوە شەهیدکراون و سەیرە بکوژەکان دەستگیرناکرێت”.

نوێنەری پەنابەرانی باکووری کوردستان وتی، “ئەو بکوژانە لە هەرێمی کوردستان رزگاریان دەبێت و لە رێگەی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە بۆ تورکیا”.

داواشی کرد کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتییانی باکووری کوردستان لەلایەن حکومەتەوە رابگیرێت و وتی، “جێگای شەرمە پێشوازی لە خۆفرۆشان دەکرێت و ئێمەش ئەمڕۆ تەرمی هەڤاڵێکمان لە دهۆکەوە دەنێرینەوە”.

شەوی 17ی ئەم مانگە لەناو فامیلی مۆڵی شاری دهۆک هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان تەقەی لێکرا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی سلێمانی روونکردنەوەیەک سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری پێکهێنا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و…
Total
0
Share