سەرمایەدارێک بە دەستڕێژی گولە کوژرا

سەرمایەدارێکی ناسراوی ئێزدی ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەکەم، لەسەر ڕێگای نێوان ناحیەی ئەلقوش و قەزای شێخان درایەبەر دەستڕێژی گولە و کوژرا.

جەهوەر عەلی بەگ، کەسایەتیی ئێزدی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، دوای گەڕانەوەی لە پرسەی (بابە شێخ) نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشیر کوریه، کەسایەتی و سەرمایەداری ئێزدی لە نزیک گوندی بێبانێ لەسەر ڕێگای نێوان ناحیەی ئەلقوش و قەزای شێخان لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەلایەن چەند کەسێکەوە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب-یان پێبووە دەستڕێژی گولەی لێكراوە و كوژراوە.

بەشیر کوریه (تەمەن 43 ساڵ) خەڵکی گوندی بابیرێ-یە لە سنوری ناحیەی ئەلقوش و کاری بازرگانی دەکات و خاوەن چەندین پڕۆژەی بازرگانی-یە.

لەبارەی ئەم ڕوداوەوە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پۆلیس هیچ ڕونکردنەوەیەکی نەداوە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەبێ بایۆمەتری نە كێشەی مووچە لەگەڵ بەغداد چارەسەر دەبێت نە حكومەتی ئەلیكترۆنی دێتە ئاراوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بەبێ بایۆمەتری نە كێشەی مووچە لەگەڵ بەغداد چارەسەر دەبێت، نە حكومەتی ئەلیكترۆنی دێتە…
Total
0
Share