بۆ دابەزاندنی بەهاكەی بانكی ناوەندی زۆرترین دۆلاری خستە بازاڕەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندیی عێراق زۆرترین دۆلاری خستە بازاڕەوە كە بڕەكەی نزیكەی 320 ملیۆن دۆلارە.

بەپێی راگەیەندراوی بانكی ناوەندی، ئەمڕۆ بانكەكە 319 ملیۆن و 595 هەزار و 917 دۆلاری فرۆشتووە و بەراورد بە دوێنێ، فرۆشتنی دۆلار بە رێژەی نزیكەی 13% بەزربووەتەوە و بەراورد بە رۆژانی پێشووتر، بە رێژەی 43% زیادیكردووە.

دوێنێ سێشەممە بانكی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزكردەوە و بڕی 283 ملیۆن و 45 هەزار و 994 دۆلاری فرۆشت.

بەپێی لێدوانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و كاربەدەستانی تری حكومەتی عێراق، لە ماوەیەكی كەمی داهاتوودا دۆلار بە نرخی فەرمی كە 1320 دینارە جێگیردەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بانكی ناوەندی لە رێگەی خستنەڕووی دۆلاری زیاترەوە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجەی دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی نه‌بوونى پاره‌ له‌ بانكدا ئه‌مڕۆ مووچه‌ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌شنه‌كرا

به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ له ‌بانكه‌كانى سلێمانى‌ و هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری دابه‌شنه‌كرا. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share