لە 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، عێراق زۆرترین کاڵا و بەرهەمی لە تورکیا کڕیوە.
بەپێی راپۆرتێکی پەیمانگەی ئاماری تورکیا، عێراق بە بەهای 9 ملیار و 882 ملیۆن دۆلار کاڵا و شمەکی لە تورکیا کڕیوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە 10 مانگی یەکەمدا بە بەهای 10 ملیار و 720 ملیۆن دۆلار کاڵا و شمەکی کڕیبوو، پاش عێراق، ئیماڕات، مەغریب و سعودییە لە پلەکانی دووەم تاوەکو چوارەم دێن، کە زۆرترین کاڵایان لە تورکیا کڕیوە.
بەشی زۆری ئەو کاڵایانەی کڕدراون بریتیبوون لە زێڕ، بەردی گرانبەها، سەوزە و میوە، ئامێری کارەبایی، گۆشت و پلاستیک.