دارا سێکانیانی: ناکۆکیی نێوان هەرێم و بەغداد بووەتە ژمارە و مووچەخۆر لێی تێناگات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناکۆکیی نێوان هەرێم و بەغداد بووەتە ژمارە و مووچەخۆر لەمە تێناگات، تەنیا مووچەی خۆی دەوێت.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا چەندینجار هەرێم و بەغداد گفتوگۆیان کردووە و هیچ ئەنجامێکی نەبووە، تەنیا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی.

وتیشی، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە چەند بڕگەیەک پێکهاتووە، یەکێکیان بابەتی تەوتینە و تائێستا یەکلایی نەکراوەتەوە، یەکێکی دیکەشیان بابەتی داهات رادەستکردنە و ناکۆکییەکی زۆری لەسەرە.

دەشڵێت، “حکومەتی هەرێم لەم چوار مانگەی ئەمساڵدا، 199 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی رادەستی بەغداد کردووە، کە مانگی کەمتر لە 50 ملیار دەکات و عێراقیش پێیوایە، داهاتی ناوخۆی هەرێم لەوە زیاترە”.

لە مانگی حەوتداین و سەرەڕای چەندین کۆبوونەوە لەنێوان هەرێم و بەغداد، تاوەکو ئێستاش، چارەنووسی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە نادیاری ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی تەندروستی سەردەمی کۆرۆنا دەستیپێکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر جارێکی دیکە گردبوونەوەی کارمەندانی تەندروستیی گرێبەستی سەردەمی کۆرۆنا لە بەرامبەر نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان و…
Total
0
Share