دوای هەڵاتنی سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق خێزانەکەی دەستگیرکران

بەیانیی ئەمڕۆ ئەندامانی خێزانەکەی سەعد کەمبەش سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق لە شاری کەرکوک دەستگیرکران، ئەمە دوای ئەوەی شەوی رابردوو کەمبەش لە زیندانی کەرادەمریەم هەڵات.

سەعد کەمبەش سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق رۆژی 11ی ئەم مانگە بەتاوانی گەندەڵی و بەهەدەردانی 49 ملیار دینار بە چوار ساڵ زیندانی سزادرا دەستگیرکرابوو سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرابوو، بەڵام شەوی رابردوو لە زیندان هەڵاتووە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت “ئەندامانی خێزانەکەی سەعد کەمبەش سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق لەبازگەیەکی کەرکوک دەستگیرکران کە بەنیازبون بەرەو شاری هەولێر هەڵبێن”.

سەرچاوەکە وتیشی “خانەوادەکەی بریتیبوون لە هاوسەرو براکەی و سێ منداڵی کەمبەش”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر مامۆستایەک ماوەی یەک ساڵ و نیو دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر منداڵێکی حەوت ساڵ

بابەتی دواتر

دوو گۆشتفرۆش ئەسپیان سەربڕیوە و دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share