چەكە ئەتۆمییەكانی ئەمریكا هاككران

ماڵپەڕی “پۆڵەتیكۆ”ی ئەمریكی ئاشكرایكرد، “لە ماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا، تۆڕەكانی زانیاریی وەزارەتی وزە و بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی نیشتمانیی ئەتۆم كە چەكە ئەتۆمییەكانی ئەمریكا بەڕێوەدەبەن، هاككراون.”

بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، كاربەدەستانی ئیدارەی ئەمریكا ڕایانگەیاندووە، “وەزارەتی وزە و بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی نیشتمانیی ئەتۆم، بەڵگەیان هەیە كە هاككەران توانیویانە بگەن بە تۆڕی زانیارییەكانیان، ئەوەش بەشێكە لە هەڵمەتێكی گەورەی هاككردن كە تا ئێستا توانیویەتی شەش ئاژانسی فیدراڵیی ئەمریكا هاكبكات.”

بەرپرسانی ئەمریكا ڕایانگەیاندووە كە تێبینییانكردووە چالاكیی گوماناوی لە تۆڕەكانی لیژنەی فیدراڵیی ڕێكخستنی وزە-دا هەیە و بەراورد بە ئاژانسەكانی دیكە، زیانی زیاتریان پێگەیشتووە.

وەزارەتی وزەی ئەمریكا دەڵێت، “ڕەنگە بەشە گەورەكەی زیانەكان، تا چەند هەفتەیەكی تر ئاشكرانەبن و بە نەزانراوی بمێننەوە.”

كاربەدەستانی ئیدارەی ئەمریكا ئاماژەیان بۆ ئەوە نەكردووە كە هاككردنەكان تا چ ڕادەیەكن و داخۆ هاككەران دەتوانن چەكە ئەتۆمییەكان هەڵبسوڕێنن یاخود نا.

بابەتی پێشتر

نرخی 100 دۆلار دەبێت بە 145 هەزار دینار

بابەتی دواتر

خەڵكی وڵاتێك بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا شیری گوێدرێژ دەخۆنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share