نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی برسێتیی توند دەدات

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی برسێتی خراپتر دەبێت و لە سەرتاسەری رۆژئاوای ئەفریقادا بڵاودەبێتەوە، لەکاتێکدا نزیکەی 48 ملیۆن کەس بەدەست نەبوونی ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن، ئەمەش بەرزترین رێژەیە لە ماوەی 10 ساڵدا.

بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە داکار رایانگەیاند، نەبوونی ئاسایشی خۆراک کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بورکینا فاسۆ، مالی، نیجەر و نەیجیریا هەبووە کە زیاتر بەهۆی کاریگەرییە ئابوورییەکانی کۆڤید و هەڵاوسانەوە بووە .

بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشکردووە، بۆ یەکەمجارە نزیکەی 45 هەزار کەس لە ناوچەی ساحل لە لێواری برسێتیی تونددان و هەنگاوێک لە مردن دوورن، زۆرینەی رەهایان رووبەرووی داهاتووی کارەساتبار دەبنەوە لە برسێتیدا.

ئان دیڤری، پسپۆڕی خۆراکی ناوچەیی یونیسێف بۆ رۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا دەڵێت، “دۆخەکە مەترسیدارە، ساڵی رابردوو زیادبوونی بەرچاومان بینی (31%) لە ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لە دامەزراوە تەندروستییەکاندا دانراون بە برسێتییەکی زۆردا تێدەپەڕین، ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو دۆخە قورستر دەبێت”.

ئەو کەسانەی لە شارۆچکەکانی بورکینافاسۆ دەژین دەڵێن بۆ مانەوەیان شەڕی توند لەگەڵ برسێتیدا دەکەن.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە زاری دانیشتوویەکی شاری باما کە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتە و زیاتر لە ساڵێکە گەمارۆدراوە و رایگەیاندووە، “ئێمە خۆراکی پێویستمان نییە، خەڵک ئەوەی دەستیان بکەوێت دەیخۆن”.

چەند گروپێکی فریاگوزاری توانیویانە برنج و ڕۆن و فاسۆلیا دابین بکەن، بەڵام ژنان ناتوانن ورد بکەن یان خواردن دروست بکەن چونکە غاز و ئاگری تێدا نییە، دانیشتوانی ناوچەکەش ناتوانن بچنە دەرەوە چونکە لەلایەن کەسانی توندڕەوەوە دەورە دراون.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشبینی دەکرێت نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە بێنین و تۆگۆ دەستیان نەگات بە خۆراک، ئەمەش بە بەراورد بە دوو ساڵ لەمەوبەر دوو هێندە زیاترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جه‌مال كۆچه‌ر: له‌ سێ ڕۆژى داهاتوودا نرخى دۆلار جێگیرده‌بێته‌وه‌

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جێگیرنه‌بوونى نرخى دۆلار كاتییه‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژى دهاتوودا ده‌چێته‌وه‌ نرخه‌كه‌ى پێشووى. جه‌مال…
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: زیادبوونی کۆچبەران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان لە وڵاتەکەماندا

وەزیرەی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، ”رێژەی تاوان 2.2% زیادیکردووە و زیادبوونی کۆچبەرانیش بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی تاوانەکان”. نانسی فێزە،…
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی: پاڵپشتیی رێکارەکانی دابەزاندنی بەهای دۆلار دەکەین

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگەیاند، پاڵپشتیی ڕێوشوێنه‌كانی دابه‌زاندنی به‌های دۆلار ده‌كه‌ین. رەتیشیکردەوە پارێزگاری بانکی ناوەندی لە…
Total
0
Share