لە ئەوروپا هەشت کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستدا

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی گەرما زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکان سێ کەس لە سێ ناوچەی جیاوازی ئیتاڵیا بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.

میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، لایەنی کەم سێ کەس لە وڵاتەکەدا گیانیان لەدەستداوە و 300 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

هەر بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەوە لە 16 ناوچەی فەرەنسا لەناویشیاندا پاریسی پایتەخت باری لەناکاو راگەیەندراوە.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە ئیتاڵیا ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بەردەوامە، کارەبای چەند ناوچەیەکی وەک فلۆرانسا و بیرگامۆ بڕاوە، لە رۆمای پایتەختیش بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبا کوژاوەتەوە.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئەڵمانیاشی گرتووەتەوە تا ئێستا پلەی گەرمی گەیشتووەتە 42 پلە کە بەرزترین ئاستە لە مێژووی وڵاتەکەدا و لەم کاتەدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share