بۆ یەكەمجار لە زانكۆی سلێمانی ماراسۆنێكی فراوان ئەنجامدەدرێت

بۆ یەكەمجار لە زانكۆی سلێمانی ماراسۆنێكی فراوان ئەنجامدەدرێت

لە درێژەی كاروچالاكییە بەردەوامەكانی زانكۆی سلێمانی بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی پرۆفیسۆر د. كۆسار محەمەد عەلی موراد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، لە رۆژی هەینی 28-4-2023، بۆ یەكەمجار “ماراسۆنێكی گەورە لەناو كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی” ئەنجام دەدرێت.

ئەم ماراسۆنە وەك چالاكییەكی وەرزشی فراوان بۆ یەكەمجارە لە ناو كەمپی نوێی زانكۆ ئەنجامدەدرێت، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران دەتوانن تێیدا بەشداربن، لە كاتژمێر (9) ی بەیانی لە بەردەم دەرگای ژمارە (1) زانكۆ واتە پرسگەی ژمارەیەكەوە دەستپێدەكات و بە چوار دەوری كەمپی نوێدا دەسووڕێتەوە كە درێژییەكەی (4) كیلۆمەترە.

لە راگەیەندراوەكەی زانكۆی سلێمانیدا هاتووە، ئەم چالاكییە وەرزشییە فراوانە، لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە چالاكییە هەمەجۆرە بەردەوامانەی زانكۆیە، لە هەموو بوارەكاندا لەئەمساڵدا ئەنجامدەدرێت و چالاكییە هەمەجۆرەكانیش بەردەوامییان دەبێت.

بابەتی پێشتر

دراوی نێودەوڵەتی: چین دەبێتە گەورە سەرچاوەی گەشەی جیهانی

بابەتی دواتر

كەنێك بەسەر شوانێكدا رووخاو و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share