حكومەتی عێراق بڕیاریدا 400 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا 400 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتاییهات و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە 400 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.

راشیگەیاند، ئەو پارەیە بە شێوەیەی قەرز دەدرێتە هەرێمی كوردستان و دەبێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرجبكرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە: چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی روونکردنەوەیەک لەبارەی دانانی GPS لە ئۆتۆمبێلدا بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێستگە تانەلێدراوەكانی موسڵ ژمێردرانەوە و ئەنجامەكان هاوتان

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماردنه‌وه‌ى ‏ده‌ستیى وێستگه‌ تانه‌لێدراوه‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا وه‌كو دوایین پارێزگا كۆتایی هاتووه‌،…
Total
0
Share