سعودیە و قەتەر: هەینی جەژنە

لیژنەی چوادێریکردنی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامیی قەتەر داوا دەکات ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە چاودێریی بینینی مانگ بکرێت و جەختدەکاتەوە ئەگەری زۆرە هەینی یەکەم  رۆژی مانگی شەوال بێت.

لە بانگهێشتنامەیەکدا لیژنەی چاودێریی بینینی مانگ لە وڵاتی قەتەر داوا لە هاوڵاتییان و خەڵکی وڵاتەکە دەکات کە دەیانەوێت چاودێریی بینینی مانگ بکەن هەماهەنگییان لەگەڵ لیژنەکەیاندا هەبێت.

لیژنەکە رایگەیاندووە، ئەگەری زۆرە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە مانگ هەڵبێت و رۆژی هەینی ببێتە یەکە رۆژی مانگی شەوال کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

روانگەی گەردوونناسیی وڵاتی سعودیەش پێشتر رایگەیاند، کە رۆژی هەینی یەکەم رۆژی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

بابەتی پێشتر

جانتایەکی لە نەیزەک دروستکراو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

روونكردنەوە لەبارەی ناردنی 400 ملیارەكە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share