ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر لە ئەبوزەبی دەكەوێتەكار

ئۆتۆمبێلی جۆری Originی بێ شۆفێر

میرنشینی ئەبوزەبی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی لەم مانگەدا تاقیكردنەوەی یەكەم خزمەتگوزاریی گواستنەوەی سەرنشین بە ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێبكات، ئەمەش وەك هەنگاوێك بەر لە بڵاوكردنەوە و كارپێكردنی لە سەرجەم ناوچە و شارەكانی دیكەی ئیمارات.

بەپێی ئاژانسی (بلۆمبێرگ) كۆمپانیای G42 بۆ خزمەتگوزاریی زیرەكیی دەستكرد بە هەماهەنگی لەگەڵ سندوقی وەبەرهێنانی سەر بە حكومەتی ئەبوزەبی، دەست بەو تاقیكردنەوەیە دەكات بە بەكارهێنانی پێنج ئۆتۆمبێل لە 9 شوێنی دوورگەی یاس كە ژمارەیەك ناوەندی كاتبەسەربردنی گەورەی تیادایە.

سایتەكە دەڵێت، قۆناغی دووەمی تاقیكردنەوەكە زۆرێك لە ناوچە و شوێنەكانی دیكەی میرنشینی ئەبوزەبی دەگرێتەوە، دواتر كۆمپانیای G42 ئەپلیكەیشنێكی تایبەت بە خزمەتگوزارییەكە دادەنێت تا ئەوانەی دەیانەوێت بەو جۆرە ئۆتۆمبێلە هاتوچۆبكەن پێشتر وادەی گەشتەكەیان دیاریبكەن.

لەكاتێكی پێشتری ئەمساڵدا كۆمپانیای Cruise LLC، كە یەكەی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێرە و زۆرینەی پشكەكانی دەگەڕێتەوە بۆ كۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز، ڕێككەوتنێكی بۆ دەستكردن بە كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر لە دوبەی لە ساڵی 2023 واژووكرد.

كۆمپانیاكە دەست بە كارپێكردنی ژمارەیەكی كەمی ئۆتۆمبێل دەكات بۆ ماوەی ساڵێك، پلانیش دادەنێت بۆ بڵاوكردنەوەی چوار هەزار ئۆتۆمبێل لە جۆری Originی بێ شۆفێر لە تەواوی میرنشینەكە بە گەیشتنە ساڵی 2030.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی بەبردنەوە لە ئێڤەرتۆن گەڕایەوە پلەی دووەم

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانی: ئارد هەرزان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین سوودەکانی ماکیاژکردن

بیرتکردووەتەوە بۆچی ژنان ماکیاژ بەکاردەهێنن؟ ماکیاژ بەشێوەی ڕۆژانە ژمارەیەک سوودی هەیە، ماکیاژ یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی شێوەی ڕوخساری ژنان…
Total
0
Share