پێشبینییە جیهانییەکان باس لەوەدەکەن کە نرخی یەک بەرمیل نەوت لە نیوەی دووەمی ساڵی 2023دا بۆ 100 دۆلار بەرزدەبێتەوە.
سپێنسەر دەیل سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی “BP”ی بەریتانی، رایگەیاند، ئەگەری زۆرە بازاڕی نەوتی جیهانی لە نیوەی دووەمی ساڵی 2023 کورتهێنان بەخۆوە ببینێت، ئەوەش دوای ئەو بڕیارەی ئەم دواییەی ئۆپێک + بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
دەیل وتی، ئەگەری هەیە بازاڕەکانی نەوت کەمبوونەوە بەخۆوەببینن ئەگەر خواستی چین لەسەر نەوت و ئابووریی گشتیی وڵاتەکەی ببوژێتەوە.
لە هەمانکاتدا کۆمپانیای جەی پی مۆرگان پێشبینی کردووە لە چارەکی کۆتایی 2023دا نەوتی خاوی برێنت بۆ 94 دۆلار بەرزبێتەوە.
کۆمپانیای جەی پی مۆرگان لە پێشبینی کردووە کە نەوتی خاوی برێنت لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵدا بە رێژەی نزیکەی 9.4% لە ئاستی ئێستاوە بۆ 94 دۆلار بەرزببێتەوە، پێشبینیش دەکات بانکی ناوەندیی فیدراڵی بەرزکردنەوەی رێژەی سوود رابگرێت.
ئەو بانکە ئەمریکییە رایگەیاندووە، ئەگەر بانکی فیدراڵی بەم زووانە بەرزکردنەوەی نرخەکان رابگرێت، ئەگەری زۆرترین سیناریۆ ئەوەیە کە نەوت ئاستێکی باشی هەبێت.