رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان دیاریکرا

حکومەتی راسپاردە رۆژانی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد کە لە 20 ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی راسپاردە بڵاویکردەوە، “بە بۆنەى جەژنى رەمەزانى پیرۆز، رۆژى پێنجشەممە رێکەوتى 20ى نیسان تا رۆژى دووشەممە 24ى نیسانى 2023، لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمى کوردستان پشووى فەرمییە”.

ئاشکراشیکرد،”رۆژى سێشەممە رێکەوتى 25ى نیسانى 2023 دەوامى فەرمى دەستپێدەکاتەوە”.

بڕیارە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان چاودێری بینی بانک بکەن، گەر مانگ بیندرا رۆژی هەینی دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بە پێچەوانەشەوە رۆژی شەممە یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. رووداوێكی هاتوچۆ مردن و برینداربوونی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

بڕیارێك لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share