پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە هەڕەشەی كوشتنی لە كەسێك كردبوو

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە هەڕەشەی كوشتنی لە كەسێك كردبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، لەدوو چالاکی جیادا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک لەبنکەی پۆلیسی سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد کە ھەڕەشەی کوشتنی لێکراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار (د، أ، ر) بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

باسی لەوەشكرد، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیشگیرا بەسەر چەکێکدا لەجۆری دەمانچە کە بەتۆمەتبارەکە بووە.

لەچالاکییەکی دیکەدا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق توانیان تۆمەتبارێک بەناوی (ل، س) دەستگیربکەن کە لەبنکەی پۆلیسی عەربەت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئەمین بابەشێخ: یەكێتی خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەكردووە

بابەتی دواتر

داوای پێكهێنانی حكومەتێكی ڕاگوزەر و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share