بانکی باخان بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بە پلەی نەقیب دابەشدەکەن.
بانکی باخان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، “رۆژی پێنجشەممە تەنها مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بە پلەی نەقیب دابەشدەکرێت و ئەو ئەفسەرانەی دیکە کە ماون دابەشکردنی مووچەکانیان دەکەوێتە دوای جەژنی رەمەزان”.
ئاشکراشیکرد، “بەمەبەستی رێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی لە بانکەکەدا ئەو بڕیارە دراوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی ئەو لیستەی پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.