ژنێک کەوتە ناو رووباری چۆمانەوە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک کەوتە ناو رووباری چۆمانەوە و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 12:30 خولەکی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کەوا ئافرەتێک لە نزیک پردی حافیز کەوتۆتە ناو رووباری چۆمان و خنکاوە دەستبەجێ تیمی مەلەوانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەر و ژمارەیەک لە ئەفسەران دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە و دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنین بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکەی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی راپۆرتی تیمەکانمان ئافرەتەکە ناوی(ش،ف،هــ)ە تەمەنی 22 ساڵە خێزاندارە خەڵکی شارەدێی خەلیفانە لەگەڵ خانەوادەکەی بەمەبەستی ئاژەڵداری لەم ناوچەیە نێشتەجێبوونە، بەپێی وتەی کەس و کارەکەی دووچاری خلیسکان بووە و کەوتووەتە ناو ئاوی رووبارەکەوە”.

بابەتی پێشتر

بۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای بودجە ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆبوونەوەدایە

بابەتی دواتر

ئومێد بەرۆشكی جارێكی دیكە دەستگیركرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share