بافڵ جەلال تاڵەبانی لە چەند دیدارێکدا چاویکەوت بە چەند ئەندامێکی یەکێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لە چەند دیدارێکی جیاوازدا چاویکەوت بە هەریەک لە د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، وەستا رەسوڵ و سالار مەحمود، ئەندامانی سەرکردایەتی، ئەمەل جەلال و هەڵۆ قەرەناوی، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، بە گرنگییەوە ئاماژەی بە ڕۆڵ و پێگەی نوێی ژمارەیەک لە هەڤاڵان لە ئۆرگانە جیاجیاکانی یەکێتی کرد و ڕایگەیاند، دۆخی ناوچەکە بەهۆی جەنگ و پێشهاتە سەربازییەکانەوە ناهەموارە و وادەخوازێت کاری لەپێشینەی هەمووان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بێت.

لە دیدارەکاندا بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانیی بۆ هەڤاڵان دووپاتکردەوە و ڕوونکردنەوەی لەبارەی سیاسەت و ستراتیجی یەکێتی خستەڕوو و جەختی لە پابەندبوون بە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە ململانێکان کردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ لێکۆڵینە لە هێرشە درۆنییەکان وەفدێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتنە هەولێر

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، هەندێک سەرەداویان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەستکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە حكومەتی داهاتوو پشتیوانی پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا بكات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی سەربازیی ئەڵمانیا بە سەرۆكایەتیی كۆلۆنێڵ تۆماس ریتەر، فەرماندەی نوێی هێزەكانی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: گۆڕانکارییەکان لە شوێنی بازگەکاندا بەرئەنجامی دیراسەیەکی وردی دەزگاکەمانە

سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، گۆڕانکاریی لە شوێن و هەڵکەوتەی بازگەکان بەرئەنجامی لێکۆڵینەوە و دیراسەیەکی وردی…
Total
0
Share