کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور ئەگەری کەمێک تاوەبارانی پچڕ پچڕ هەیە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا.
پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.
سبەینێ سێشممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.