لە پڕۆژەیەكی وەرزشیی گشتیی دیكەدا لە سلێمانی، تێنسی سەرمێز لە پارکی ئازادیی شارەكە دانرا.
پڕۆژەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی سلێمانی و بە ھاوکاریی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی جێبەجێدەكرێت و پارك و شوێنە گشتییەكان دەگرێتەوە.
لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكەدا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارکی ئازادی لە سلێمانی، مێزی جێگیر بۆ یاریی تێنس دانرا و ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانەی سەردانی پاركەكە دەكەن دەتوانن سوودی لێببینن.