مان سیتی گرێبەستی فیلیپسی ئاشکرا کرد

یانەی مانچستەر سیتی بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ کاڵڤین فیلیپسی یاریزانی پێشووی یانەی لیدز یونایتد واژۆ کرد.

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی گواستنەوەی کاڵڤین فیلیپسی ئەستێرەی یانەی لیدز یونایتدی بە تێچووی 45 ملیۆن یورۆ ئاشکرا کرد (42 ملیۆن کاش و سێ ملیۆن زیادەی گرێبەست).

فیلیپس ڕایگەیاندووە، ” دواجار هەموو شتێک ڕێکخرا و بە فەرمی یاریزانی مانچستەر سیتیم، زۆر دڵخۆشم، سیتیم هەڵبژارد تاوەکو بە چاودێری پێپ گواردیۆلا یاری بکەم، پێم وا بێت لە پێپەوە زۆر فێر دەبم، نەک بەتەنها ئەو، بەڵکوو لە سەرجەم یاریزانان بەتایبەت ئەوانەی لە پێگەکەی مندا یاری دەکەن.”

گرێبەستی فیلیپس لەگەڵ سیتی بۆ ماوەی شەش وەرزە و تاوەکو 2028 بەردەوام دەبێت، لە توانایدایە پێگەی فێرناندینیۆ پڕ بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌ چێوه‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئه‌مریکای باشوور ئه‌نجامده‌درێن، له‌ ئه‌وروپاش یاریی لوتکه‌ له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی به‌لجیکا…
Total
0
Share