نیویۆرک نیکس و ساکرامینتۆ بە بردنەوە دەستیانپێکرد

یارییەکانی قۆناغی “پلەی ئۆف” لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، بە بردنەوەی نیویۆرک نیکس و ساکرامینتۆ کینگز دەستیپێکرد.

لە یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی “پلەی ئۆف” بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرکەوتووانی ناوچەکان، تیمی کلیڤلاند کاڤالێرز لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا میوانداریی نیویۆرک نیکسی کرد.

یارییەکە بە بردنەوەی نیکس بە ئەنجامی (97-101) کۆتاییهات.

لەلایەکی دیکەوە، ساکرامینتۆ کینگز لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی (126-123) لە تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرزی بردەوە، کە یەکێکە لە پاڵێوراوەکانی جەمسەری خۆرئاوا بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی (NBA).

یارییەکانی قۆناغە یەکلاکەرەوەکان “پلەی ئۆف”، بە چوار ڕووبەڕووبوونەوە کۆتاییاندێت، براوەی زۆرترین یاری سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی مسۆگەردەکات، لە ئێستاشدا 16 تیم لەم قۆناغەدا یاریدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) عێراق یه‌کسانبوونێکی دیکه‌ی له‌ پاڵاوتنه‌کانی ئاسیا تۆمارکرد

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوای دۆڕاندنێک و دوو یه‌کسانبوون، چواره‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیای به‌رامبه‌ر ئیمارات ئه‌نجامدا و…
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مه‌درید مباپێ-ی خسته‌ زستان و فه‌ره‌نسییه‌کی دیکه‌ی کڕی

له‌کاتیکدا هانده‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی کیلیان مباپێ بوون، یانه‌ مێژووییه‌که‌ ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ یاریزانێکی فه‌ره‌نسی دیکه‌دا…
Total
0
Share