وتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، بارانبارین تا کۆتایی مانگی نیسان بەردەوام دەبێت، بەڵام رێژەکەی تا ئێستا نازاندرێت.
عامر جابری وتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق بۆ میدیا عێراقییەکان وتی، “لە چەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووش بارانبارینێکی کەم هەندێک ناوچەی عێراق دەگرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهۆی ئەو ناجێگرییەی لە کەشوهەوادا هەیە، تا کۆتایی مانگی نیسان بارانبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام نازانین بڕی بارانبارینەکە لە چ ئاستێکدا دەبێت”.
ئاشکراشیکرد، “لە مانگی ئازار و نیسانی ئەمساڵ بڕێکی باش باران لە عێراق باریوە بە شێوەیەک لە چەند ساڵی رابردوودا نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە”.