ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێكی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و تیایدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە بكرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆ راپۆرت و گفتوگۆكردن (خوێندنەوەی دووەم) بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024 و 2025) لەخۆدەگرێت.

دانیشتنەكە كاتژمێر 8:30ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت، وەك ئەوەی فەرمانگەكە ئاشكرایكردووە.

لە 5ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاساكە كرد.

بابەتی پێشتر

بەشدار حەسەن: لە سایەی دەسەڵاتدارانی هەولێر سەر سفركردن لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە

بابەتی دواتر

کەشناسیی عێراق: تا کۆتایی مانگی نیسان بارانبارین بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share