بەشدار حەسەن: لە سایەی دەسەڵاتدارانی هەولێر سەر سفركردن لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە

پارێزەری راوێژكار بەشدار حەسەن لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سایەی دەسەڵاتدارانی هەولێر سەرسفركردنی هاوڵاتییان لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و لە هەولێر شكۆی مرۆڤ بێ بەها كراوە.

راشیگەیاند، بەشێك لەو حاڵەتانەی كە پێشتر روویانداوە لە رێگای فشارەوە سازش بەو كەسە كراوە كە بێڕێزییەكەی بەرامبەر كراوە.

ئەو پارێزەرە روونكردنەوەی زیاتریدا وتیشی، “رۆژی یەكشەممە، لە لقەكانی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان گردبوونەوە بەرامبەر بەو تاوانە قێزەونە ئەنجامدەدرێت”.

بابەتی پێشتر

كێشە بۆ مووچەی مانگی چوار دروست نابێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share