ئەگەر کاک بافڵ نەبوایە دەکوژرام
فەرماندەیەکی سەربازی سکاڵا لەسەر لاهوور جەنگی بورهان و ئەژی ئەمین تۆماردەکات

سالار نەسیف کە وەک خۆی دەڵێت پێشتر فەرماندە بووە لە ناو هێزەکانی حەشدی شەعبی، سکاڵای یاسایی لە دادگای خانەقین لەسەر لاهوور جەنگی بورهان و ئەژی ئەمین تۆماردەکات و دەڵێت، “رفاندومیان و ماوەی دوو ساڵ و پێنج مانگ لە زیندانی تاکەکەسی بووم، بەهۆی ئەشکەنجەوە قاچم لەدەستداوە”.

سالار نەسیف بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “من لەلایەن لاهوور جەنگی و ئەژی ئەمینەوە لە کاتێکدا لە خانەقینەوە بۆ کەلار دەچووم لە بەرواری 12/7/2019 رفێنرام لە نزیک پەروێزخان، هیچ هۆکارێکی دیاریکراویشیان پێنەوتم”.

ئاماژەی بەوەکرد کە ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە و بەهۆیەوە قاچی لەدەستداوە وتی، “لە ژووری تاکەکەسی بۆ ماوەی دوو ساڵ و پێنج مانگ نەیانهێشت خۆر و رۆشنایی ببینم، جگەرەیان لەسەر دەموچاو و جەستەم دەکوژاندەوە ئەشکەنجەی زۆری ئەوان وایکرد قاچم لەدەستبدەم”.

سالار نەسیف باسی لەوەکرد کە فەرماندە بووە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەڵێت، “من کەسێکی کوردپەروەرم خاوەندی چەندین شەهیدم، هەمیشە لەبەرەی شەڕدا بووم لەگەڵ تیرۆریستان لە هەرشوێنێک شەڕ دژی تیرۆریستان کرابێت لەوێ بووم، بەڵام لاهوور جەنگی، ئەژی ئەمین و پۆڵاد جەنگی بەبێ هۆ منیان رفاند، ئەشکەنجەیەکی زۆریاندام، ئەگەر کاک بافڵ تاڵەبانی نەبوایە کوژرابووم”.

باسی لەوەکرد کە لەدوای 8ی تەمووز و دوورخستنەوەی لاهوور جەنگی لە دەسەڵات بافڵ جەلال تاڵەبانی رزگاری کردووە لە 6/10/2021دا.

سالار نەسیف بە ئێستا-ی وت، “من لە دادگای خانەقین سکاڵام لەسەر هەریەکە لە لاهوور جەنگی بورهان، ئەژی ئەمین، پۆڵاد بورهان و دیار شەوکەت تۆمارکردووە بەتۆمەتی رفاندن و ئەشکەنجەدانم و هەوڵی کوشتنم”.

بابەتی پێشتر

پیاوێک لەگەڵ مۆمیایەک دەژی و دەیکاتە هاوڕێی رۆحی خۆی

بابەتی دواتر

فراکسیۆنی کۆمەڵ: عوسمان کانی کوردەیی لەمەوبەدوا هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share