(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بەبردنەوەی لە ساوزامپتن گەڕایەوە پلەی دووەم

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە ئانفێڵد ڕۆدز ڕووبەڕووی یانەی ساوزامپتن بووەوە، یارییەکە بەبردنەوەی لیڤەرپوڵ کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز میوانداریی یانەی ساوزامپتنی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندیی سوورپۆشەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێدز” لە خولەکەکانی دوو، 32، 37، 51 لەلایەن دیێگۆ جۆتا (دوو گۆڵ)، تیاگۆ ئالکانتارا، ڤێرجیل ڤان دایکەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ بەکۆکردنەوەی 28 خاڵ، بەشێوەیەکی کاتی بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ سەرکەوت، لەبەرامبەردا یانەی ساوزامپتن بە 14 خاڵەوە لە پلەی 14ی ڕیزبەندییەکەدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ ڤێلانس داماڵی و له‌پله‌ی سێیه‌مدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبه‌ڕووی بێرنڵی بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد. ئەمڕۆ یه‌کشەممە،…
Total
0
Share