جۆ بایدن خۆی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی کاندید دەکاتەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیازی خۆی بۆ دووبارە خۆکاندید کردنەوە بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی راگەیاند.

لەدوای کۆتایی هاتنی گەشتەکەی بۆ ئێرلەندا جۆ بایدن سەرۆکی ویلاتەیە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند ،”بە نیازم بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی وڵاتەکەم خۆم کاندید بکەمەوە و کاتی راگەیاندنیشی هێندەی نەماوە”.
جۆ بایدن لە ئێستادا تەمەنی گەیشتووەتە 80 ساڵ و بە بەتەمەنترین سەرۆکی ئەمریکا هەژماردەکرێت.

لەماوەی رابردوودا پشکنینە پزیشکییە رۆتینییەکانی ئەوەیان ئاشکراکرد، تەندروستیی زۆر باشە و توانای راپەڕاندنی کارەکانی بە باشی هەیە.

بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە 5 ی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوەبچێت، جگە لە بایدن دۆناڵد ترەمپی رکابەریشی بەهەمان شێوە بەنیازە دووبارە خۆی کاندید بکاتەوە.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی رۆژی جەژنەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

سودان.. هەوڵ بۆ ئەنجامدانی كودەتا دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەمەنی فەیسبووک بووە 20 ساڵ

ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی وەک سەکۆیەک بۆ گەنجان دروستکرا 20 ساڵی تەمەنی تێپەڕاند، ئەرکەکەشی لە تەنها بوونە شوێنێکی کۆبوونەوەی…
Total
0
Share