لە کاتی وەرزشی بەیانیاندا ئۆتۆمبێلێک 25 پۆلیسی کرد بە ژێرەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە ویلایەتی لۆس ئەنجلسی ئەمریکا لە کاتێکدا ژمارەیەک پۆلیس سەرقاڵی وەرزش و راهێنانی بەیانیانی خۆیان بوون ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە ناویاندا و 25 کەسیان برینداربوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی لۆس ئەنجلس بڵاویکردەوە، ” بەیانی ئەمڕۆ لە ویلایەتی لۆس ئەنجلسی ئەمریکا لە کاتێکدا ژمارەیەک پۆلیس سەرقاڵی وەرزش و راهێنانی بەیانیانی خۆیان بوون ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە ناویاندا و 25 کەسیان برینداربوون، کە برینی پێنجیان سەختە و ژمارەیەکیشیان قاچیان لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئۆتۆمبێلەکە بە پێچەوانەی ئاراستەی خۆی رۆیشتووە لەکاتی نزیکبوونەوە لە پۆلیسەکان خێراییەکەی کەم نەکردووەتەوە”.

تا ئێستا پۆلیسی ئەو ویلایەتە هیچ زانیارییەکی لە بارەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و هۆکاری رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

کێ بەهێزترین پاڵێوراوی مۆندیالە؟ نێیمار وەڵامدەداتەوە..

بابەتی دواتر

رانە مەڕێک بۆ ماوەی 12 رۆژی تەواو بە دەوری یەکتردا دەسوڕێنەوە...زانایان هۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share