قەناسەکەی ناپۆلی “پریمەرلیگ”ی خستە ئامادەباشییەوە

هێرشبەری نایجیریی یانەی ناپۆلی، ڤیکتۆر ئۆسیمین دەرگای گواستنەوەی بە ڕووی یانەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا-دا کردەوە.

ڕایەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ئیتاڵیا خەڵاتی باشترین وەرزشکاری وڵاتەکەیان بەخشی بە ڤیکتۆر ئۆسیمینی نایجیری، کە بۆ یانەی ناپۆلی یاریدەکات و گۆڵکاری کالچیۆیە بە تۆمارکردنی (19) گۆڵ.

لەوەڵامی ڕۆژنامەنووساندا، ئۆسیمین ڕایگەیاند، “خەونی من یاریکردنە لە خولی نایابی ئینگلیزی، بەپەرۆشەوە هەوڵدەدەم تاوەکو ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو خەونەم بهێنمەدی.”

هەروەها دەڵێت، “گواستنەوەم بۆ پریمەرلیگ بابەتێکی ئاساییە بۆ ئەوەی بە هەمان گوڕوتینەوە بەردەوامبم، لە هەمان کاتدا خولی ئیتاڵیا لەنێو پێنج باشترینەکەی ئەوروپا-دایە و یاریکردن تیایدا هەستێکی نایابم پێدەبەخشێت.”

ئەم لێدوانەی “قەناسەکەی ناپۆلی”، سەرجەم یانە گەورەکانی ئینگلتەرای خستووەتە ئامادەباشییەوە، بەتایبەت یانەکانی مان یونایتد و لیڤەرپوڵ و چێڵسی، کە خواستیان لەسەر کڕینی گۆڵکارێکی هاوشێوەیە.

بابەتی پێشتر

چی لە یونایتد دەکەن؟ شێخانی قەتەر (5 ملیار)یان قەپاتکرد

بابەتی دواتر

لە سنووری خورماتوو بۆمب تەقیوەتەوە و قوربانی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share