بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی فێركاری رانیە لە رێگای ناظوورەوە و لەلایەن پزیشكی پسپۆری نەشتەرگەیی سنگ و دڵ و بۆرییەكانی خوێنەوە و بە هاوكاری تیمی بێهۆشكاری پارچە مووسێك لە سورێنچكی كچێكی تەمەن 17 ساڵدا دەرهێندرا.
لە راگەیەندراوەكەی تەندروستی راپەڕیندا هاتووە، نەخۆشەكە هیچ سورێنچكی نەبڕابوو و بە سەلامەتیی بە خێزانەكەی شادبووەوە.