ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر ژمارەیەک پرۆژە یاسا دەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک بدات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، رۆژی شەممە کاتژمێر 8:30 ی شەو دەستپێدەکات و لە بەشی یەکەمدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای ئیدارەدانی سەرچاوە بۆماوەییەکان دەدرێت، لە بەشی دووەمدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای پاراستنی خاوەن پێداویستییە تایبەتییان دەدرێت.

هەر لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەدا هاتووە لە بەشێکی دیکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای یاسای هەموواری دووەمی یاسای کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەدرێت.

بابەتی پێشتر

هەڵەی زمانەوانی بایدن ئێرلەندییەکان تووڕە دەکات

بابەتی دواتر

حكومەت لە بەردەم قەرزكردنی زیاتر یان مایەپووچبووندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share