ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی تاوتوێدەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێبکات.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە، دەنگ لەسەر یاسای پێشنیارکراوی باری کەسێتی دەدرێت، لەگەڵ رەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، هەروەها رەشنووسی هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی.

هەر بەپێی کارنامەکە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا کە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات، خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی و خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای شارە پیشەسازییەکان دەکرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ئایدزە

بابەتی دواتر

جۆرێكی سەگ بۆ ئاشكراكردنی مەترسیدارترین نەخۆشیی رووەك و درەخت بەكاردەهێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە هەوڵی فرۆشتن رزگارکرا

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق هەوڵێکی فرۆشتنی منداڵێکی لەلایەن باوکییەوە پوچەڵکردەوە. ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر…
Total
0
Share