هەڵەی زمانەوانی بایدن ئێرلەندییەکان تووڕە دەکات

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی هەڵەیەکی زمانەوانی ئێرلەندییەکان توڕە دەکات و هەڵبژاردەی تۆپی پێیەکەیان بە “میلیشیای بکوژ” ناودەبات.

پێگەی زا ناشناڵ نیوز بڵاویکردووەتەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی سەردانەکەی بۆ شانشینی یەکگرتوو لە کاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ یاریزانێکی رەکبی بە هەڵەی زمانەوانی هەڵبژاردەی نیوزلەندا بە “میلیشیای بکوژ ناودەبات”.

میلیشیای بکوژ، بەو هێزە چەکدارە دەوترێت کە حکومەتی بەریتانیا لە میانەی شەڕی سەربەخۆیی ئێرلەندییەکان دروستیکرد و ژمارەیەکیان کوشتن و برینداریان کردوون.

لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن دەیان هەڵەی زمانەوانی کردووە و بووەتە باسی میدیاکان.

 

 

 

بابەتی پێشتر

هەولێر.. رێگری لە تیمی میدیاكان كرا و هێرشیانكرایەسەر

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر ژمارەیەک پرۆژە یاسا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share