پۆلیسی هەولێر: باندێکمان بەتۆمەتی فێڵکردن لە چەند هاوڵاتییەک دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، باندێکیان بەتۆمەتی فێڵکردن لە چەند هاوڵاتییەک بۆ وەرگرتنی بڕێک پارە، دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بەم شێوەیە وردەکاریی خستووەتەڕوو، “یەکێک لە ئەندامانی باندەکە تەلەفۆنی بۆ خاوەن کارێک کردووە کە کاریان بۆ بکات، دواتر داوای لێکردووە کە سەردانیان بکات بۆ ماڵەوە بۆ ئەوەی کارەکە ببینێت و مامەڵەکە بکەن”.

دەشڵێت، پاش ئەوەی کە مامەڵەکەیان کردووە، لە کاتی سەردانیکردندا، هەر ئەو کەسە تەلەفۆنی بۆ هەمان خاوەن کار کردووە کە لەسەر ڕێگای خۆی پۆستێک هەیە بۆی وەربگرێت و پارەی پۆستەکەش بدات، کە بڕی پارەکە زۆر بووە، هەرچۆنێک بێت، وایان لەو خاوەن کارە کردووە بڕوایان پێبکات و پارەکە بدات، بۆیە پارەکەی داوە و پۆستەکەی وەرگرتووە تاکو دەگاتە لای، پارەکەی بدەنەوە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی روونکردووەتەوە، ئەو کەسەی کە پۆستەکەشی بە خاوەن کارەکە داوە و پارەکەی لێوەرگرتووە، ئەندامی هەمان ئەو باندە بووە، دوای ئەوەی کە پارەکە وەرگیراوە، تۆمەتباران ژمارە مۆبایلیان داخستووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راشیدەگەیەنێت، هەر کەسێک فێڵی هاوشێوەی لێکراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: کاندیدە سەربەخۆکان کە دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردن بکەن دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان داوا لە پاڵێوراوانی تاک (کاندیدە سەربەخۆکان) دەکات کە خوازیارن بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: چاکسازی لە تۆڕەکانی رووناکیی شەقامەکانی راپەڕین ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژئاوا رایدەگەیەنێت، لە هەڵمەتێکدا، چاکسازییان لە تۆڕەکانی رووناکیی شەقامەکانی راپەڕین ئەنجامدا. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share