ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، باڵێکی کەمینەی پارتی هەمیشە هەوڵی تێکدانی پەیوەندی و دەستپێشخەرییەکان دەدات.
فه‌هیمه سابر حه‌مه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند، هه‌ر كاتێك لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دا هه‌بووبێت باڵێكی كه‌مینه‌ی پارتی هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی هەردوو حزبی داوه و بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
میدیای فەرمی یەكێتی لە زاری فه‌هیمه سابر وتیشی، “یه‌كێتی پێچه‌وانه‌ی پارتی ئێستا یه‌ك بڕیاره و سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی هه‌ر بڕیارێك ده‌ربكه‌ن جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ناو پارتی ئه‌و یه‌ك بڕیارییه به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا نابینرێت و ئه‌مه‌ش وایكردوه بۆمان ده‌ربكه‌وێت چ باڵێكی پارتییه حه‌ز به نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ناكات”.
“نزیكبونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی جگه له‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكه، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر پارێزراوتر ده‌كات كه ئەوه خواستی یه‌كێتییه، به‌ڵام دیاره كه‌مینه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ناوێت و هه‌موو كات هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه‌ی داوه” سەركردایەتییەكەی یەكێتی وایوت.
پێشتریش بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، “هه‌ر كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی باش چووبێت تێكدراوه، روونه كه ده‌ستێك هه‌یه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی باش نه‌بێت”.
لە چەند رۆژی رابردووش‌دا سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وەزیرانی هه‌رێم له دیدارێكیدا تەلەفزیۆنیدا رایگه‌یاند، هه‌ر كاتێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دا هه‌بوبێت باڵی پارتی له حكومه‌ت به‌یاننامه‌یه‌ك یاخود راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردوەته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو حزبه‌ی تێكداوه، ته‌نانه‌ت پێش نه‌ورۆز هه‌وڵێكی باش بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جدی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو جوتیار عادل كه وته‌بێژی باڵه‌كه‌ی پارتییه هه‌وڵه‌كه‌ی له‌گۆڕنا”.
“نییه‌تێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز یه‌كێتی و پارتی نه‌گه‌ن به رێككه‌وتن، به‌ڵام روویان نایه‌ت به‌خه‌ڵكی كوردستان بڵێن نامانه‌وێت رێكبكه‌وین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك هه‌ر رێككه‌وتنی لا گرنگه و هیچ داواكارییه‌كی شه‌خسی نییه”، سه‌میر هه‌ورامی وایوت.
میدیای فەرمی یەكێتی نووسیویەتی، له‌دوای كۆنگره‌ی 14ی حزبه‌كه‌ی، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاربوو په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبداته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌ن و حزبه‌كان دووریی زیاتری خسته نێوانیان و تاكڕه‌وی و تاكبڕیاری نه‌ك له خودی حزبه‌كه له‌ناو حكومه‌تیش زیادیكرد، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه لای پارتییه.