جگەرەی ئەلیكترۆنی قەدەغە كرا

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوە بە قەدەغەكردنی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی و لەمەودوا هەر فرۆشگە و دوكانێكیش بیفرۆشێت رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم دوكان و فرۆشگاكان دەكەنەوە، كە فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە ” لە دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە لیژنە هاوبەشەكانی چاودێریكردنی بازاڕ لە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان گەڕان و پشكنین ئەنجامدەدەن بۆ سەرجەم فرۆشگاكان و شوێنەكان لە ئەگەری هەبوون یاخود فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی ڕاستەخۆ دەستیبەسەردا دەگیرێت”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسانەی جگەرەی ئەلیكترۆنی دەفرۆشن رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

شارەزایەك: هەورێكی سوپەر سێڵ گەیشتووە و دابارینێكی ئێجگار زۆری پێوەیە

بابەتی دواتر

سەركردایەتییەكی یەكێتی: باڵێکی پارتی قەیران بۆ لەباربردنی دەستپێشخەرییەکان دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share