شارەزایەك: هەورێكی سوپەر سێڵ گەیشتووە و دابارینێكی ئێجگار زۆری پێوەیە

گەردوونناسێكی كورد دەڵێت، هەورێكی سوپەر سێڵ گەیشتووەتە ناوچەكانی هەرێم و دابارینێكی ئێجگار زۆری پێوەیە.

لوقمان حەوێز، گەردوونناسی و ئەندامی كۆمەڵەی گەردوونناسی تەكساس رایگەیاند، ئەو سێڵە بارانەی لە باکووری بەغداد دروست بوو، بووە بە سوپەر سێڵ و گەیشتووە بە ناوچەکانی گەرمیان و خوار کەرکوک و بەخێرایی بەرەو باکوور بەڕێوەیە.

دەشڵێت، “دابارینێکی ئێجگار زۆری پێوەیە و ئەگەر هەر بەردەوام بێت هێندە گەورەیە جگە لە گەرمیان زۆربەی ناوچەکانی نێوان هەولێر و سلێمانیش دەگرێتەوە”.

سێڵێکی تری زۆر بەهێزی باران لە رۆژئاوای هەولێر دروستبووە و ئێستا لەسەر قەزای خەباتە و بەهەمان ئاراستەی ئەوەی پێشووتر دەڕوات بەرەو بەردەڕەش و ئاکرێ و دواتر ئەگەر خۆی بگرێت ناوچەی باڵەکایەتی، وەك ئەوەی لوقمان حەوێز ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، “دابارینێکی گەلێک زۆری لەگەڵدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەنزین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپاردووە، چەند ڕێکارێک بگرێتەبەر بۆ دروستنەبوونی قەیرانی نرخی…
Total
0
Share