له‌ وه‌زاره‌تى داد هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ناتوانێت له‌ كاره‌كه‌ى به‌رده‌وامبێت

وەزیری دادى ھەرێم فەرمانیکرد، ھەر فەرمانبەرێک تا سەری ساڵی نوێ خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت، ناتوانێت لە کارەکەی بەردەوامبێت.

لە نووسراوێكدا کە بە واژووی فەرسەت ئەحمەد وەزیری داد ده‌رکراوە و ئاراستەی ھەریەک لە ئەنجومەنی شورای ھەرێم، سەرۆکایەتیی دەستەی سەرپەرشتیاری دادی، سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگای دادوەری، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فەرمانگەکانی داد کراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ھەر فەرمانبەرێک تا سەری ساڵی نوێ خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت، ناتوانێت لە کارەکەی بەردەوامبێت.

هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه‌، پێویستە تا ڕێکەوتی یەکی کانوونی دووەمى 2022 فەرمانبەرانی ھەردوو ڕاژەی شارستانی و سەربازی ڤاکسین وەربگرن و بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای تەندروستیی گشتی و بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت(قـانون إنضباط مـوظفــي الـدولــة‌)مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

هه‌ر به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌، فەرمانبەران لە ھەردوو ڕاژەی شارستانی و سەربازی پێویستە ماسک بەکاربهێنن.

وه‌زیری داد ھۆشداریی ئه‌وه‌شی داوه‌ لەکاتی جێبەجێنەکردنی ناوەڕۆکی گشتاندنەکە، سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتی: سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵبژێردرا تا چاکسازییەکانی درێژە پێبدات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەروتاری ڕاگەیاندنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیی هەڵبژارد تا…
Total
0
Share