هاتوچۆی راپەڕین: مەترسیی رووداوی هاتوچۆ دوو بۆ سێ هێندە زیادیکردووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینەوە، شەقامەکان خلیسکن و مەترسیی رووداوی هاتوچۆ دوو بۆ سێ هێندە زیادیکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە، شەقامەکان زۆر خلیسکاون و مەترسیی رووداو دوو بۆ سێ هێندە زیاترە، بۆیە ئەگەر کاری زۆر پێویستتان نییە، سەلامەتیی خۆتان بپارێزن و لە ماڵەوە بمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوورکەونەوە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەکاتی شۆفێری کردندا؛ بۆ ئەوانەشی ناچارن بێنەدەرەوە، پابەندبن بە مەودای سەلامەتیی خۆیان و ئۆتۆمبێلی پێش خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سایلۆی سلێمانی بۆ جوتیاران: دەتوانن شایستە داراییەکانتان وەربگرن

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتووە و داوادەکات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی. سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share