خوێندكارێكی زانكۆ بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا

خوێندكارێكی زانكۆ لە کەرکوک بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە خوێندكارێك بە ناوی زاهیر عوسمان كە خوێندکاری بەشی سڕکردن بوو لە زانكۆیەكی شاری كەركوك و خەڵكی پارێزگای دیالەیە، بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەباوە لە بەشە ناوخۆییەكەی گیانیلەدەستدا و تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشكیی دادوەریی كەركوك.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو خوێندكارە لە نهۆمی دووەمی بەشە ناوخۆییەكەیەوە ویستوویەتی بە پارچە ئاسنێكی درێژ مەنهۆڵ پاكبكاتەوە، بەڵام پارچە ئاسنەكە بەر كێبڵی راگری كارەبا كەوتووە و بەهۆیەوە تەزووی كارەبا لە خوێندكارەكەی داوە و گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. 20 شوێنی گەشتیاری لە ئامێدی بەهۆی بارانبارینەوە ژێر ئاو کەوتوون

بابەتی دواتر

پارێزگای هەولێر بۆ دانیشتوانی چەند گوندێک: نزیک زێی گەورە مەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share