کەشناسی: شەپۆلی بارانبارین تا ئێوارەی سبەینێ بەردەوام دەبێت

دەستەی کەشناسیی عێراق وادەی کۆتاییهاتنی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ئاشکراکرد کە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە.

عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و رۆژئاوا و بەغداد تا ئێوارەی سبەینێ پێنجشەممە کاریگەریی ئەم شەپۆلی بارانبارینەیان لەسەر دەمێنێت”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی سووک و مامناوەند بەڵام لە شەودا بە خووڕ دەبێت و رەشەبا لە هەندێک کاتدا دەبێت”.

هەروەها کەشوهەوای رۆژی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان و باشوور هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارین بە چڕییەکی مامناوەند و روودانی زریان و هەندێک جار رەشەبا و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک لە سەرتاسەری وڵاتدا دادەبەزن.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی هەینی کەشوهەوای ناوچەی باکوور نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی سووک و هەورەبروسکە لە هەندێک کاتدا، هاوکات پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبن.

بابەتی پێشتر

لوقمان وەردی: هیچ بەهانەیەك نەماوە و دەبێت پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە

بابەتی دواتر

عێراق لە رێگەی دادگایەکی ئەمریکا داوایەکی دیکە دژی هەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: پێویستە دەست بەجێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 بكرێت

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی راگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوە و دەڵێن، “پێویستە دەست بەجێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10…
Total
0
Share