لەیلا عومەر: دوای باخی گشتی دەستدەكەین بە نۆژەنكردنەوەی پاركی ئازادی

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “دوای باخی گشتی دەستدەكەین بە نۆژەنكردنەوەی پاركی ئازادی”.

لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوامانكردووە چاودێریی زیاتری ئەو باخچانە بكرێن كە نۆژەنكراونەتەوە و پێویستە هاوڵاتییانیش چاودێریی شوێنە گشتییەكان بكەن و پارێزگارییان لێبكەن.
ئاشكراشیكرد، بەڵێنمان لە هێزە ئەمنییەكان وەرگرتووە چاودێریی زیاتری باخ و پاركەكان بكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “لە دوای باخی گشتی دەستدەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی پاركی ئازادی و لە بەرنامە و پلانماندایە و لە رێگای وەبەرهێنەرێكەوە بڕی دوو ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە كە پاركی ئازادی بۆ سەرجەم هاوڵاتییان و خێزانەكان بێت و پلان و پڕۆژەكانمان بۆ ئاشتكردنەوەی هاوڵاتییانی شاری سلێمانییە و قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێدەكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: له‌ ئێواره‌وه‌ به‌فربارین له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌ستپێده‌كات

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ له ‌سه‌نته‌رى پارێزگاكان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات و تا سبه‌ینێ دوانیوه‌ڕۆكه‌ى ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارین…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆری كوردستان: فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە كەلار پەكەكەی كردە ئامانج

دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی”پەكەكە”یان كردووەتە ئامانج و چوار كەس شەهیدبوون. دژە تیرۆری كوردستان لە…
Total
0
Share