کیپا بۆ ڕیاڵ مەدرید: وریابە.. ئێمە لە هەشت باشترینەکەین

گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی چێڵسی، کیپا ئاریزابالاگا قسە بۆ میدیاکان دەکات و دەڵێت، “چێڵسی دەتوانێت ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بکاتە دەرەوە.”

کیپا ئاریزابالاگا پێیوایە، یانەکەی “چێڵسی” دەتوانێت ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکاتە دەرەوە و هۆشداریشیان پێدەدات.

گۆڵپارێزەکە بە ماڵپەڕی “یوێفا”ی ڕاگەیاندووە، “ئێمە دەزانین چامپیۆنزلیگ چ پێگە و واتایەکی هەیە و پێویستە چ ڕێزێک لە تیمەکانی دیکە و سەرجەم یارییەکان بگیرێت، تەنانەت ئەگەر 20 خولەک بەباشی دەرنەکەویت دەکرێیتە دەرەوە.”

هەروەها دەڵێت، “ئێمە لەنێو لیستی هەشت باشترینەکەی ئەوروپاداین، بۆیە شتێکی ئاساییە خەون بە بردنەوەی ناسناوەکەوە ببینین، پێشتریش ناسناوەکەمان بردووەتەوە، لە چوار ساڵ و نیوی ڕابردوودا هەموو شتێکمان بردووەتەوە، بابەتەکە بەرزکردنەوەی جامێک نییە، بەڵکو هەنگاونان بۆ جامەکە گرنگترە.”

کیپا ئاریزابالاگا لەم وەرزەدا (30) یاری بۆ چێڵسی کردووە، (27) گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە و لە (12) یاریدا گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

بابەتی پێشتر

ڕاداری مەدرید لەسەر لیڤەرپوڵە

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی نەوتی هەرێمەوە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share