هێشتا بەرشلۆنە مووچە بە مێسی دەدات

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هێشتا قەرزی مووچە دواخراوەکانی لیۆ مێسی-یان بەتەواوی نەداوەتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لاپۆرتا بە ڕۆژنامەی “لا ڤانگاردیا”ی ڕاگەیاندووە، “ئەنجوومەنی کارگێڕیی بارسا لەبارەی قەرزە کەڵەکەبووەکانەوە بڕیاریداوە، یەکێک لە تەوەرەکان بابەتی مووچە دواخراوەکانی مێسی-یە کە بڕیارە لە ساڵی 2025 کۆتاییبێت.”

هەروەها دەڵێت، “مێسی لە بەرشلۆنە هێشتا مووچە وەردەگرێت، بەهۆی ڕێسا نوێیەکانی لالیگاوە کێشەیەکمان نییە لە دانەوەی ئەو قەرزە و جێبەجێکردنی ڕێساکانی یاریی خاوێن.”

یانەی بەرشلۆنە هێشتا لە قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەردەمی جوسێپ بارتۆمیو ڕزگاری نەبووە، سەرەڕای لێخۆشبوونی جێرارد پیکێ لە تەواوی مووچە دواخراوەکانی، بەڵام مێسی هێشتا ئەو بڕیارەی نەداوە و یانە کەتەلۆنییەکە ناچارە ناوی لە لیستی مووچەی یاریزانان ناونووس بکات.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن دەستدەکات بە وەرگرتنی داواکاری ئەو هاوپەیمانێتییانەی بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی توڕەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share